شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-07-30 11:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

له‌ نزیک مەخموور درۆنێکی بۆمبڕێژکراو که‌وته‌خواره‌وه‌

پوختەی هەواڵ
دژەتیرۆری کوردستان ڕایگه‌یاند درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی دوگردکانی قەزای مەخموری سەر بە پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە و نەتەقییەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە: "کاتژمیر ۹:۳۰ خولەکی بەیانی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی دوگردکانی قەزای مەخمووری سەر بە پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە و نەتەقییەوە".

لە سەرەتایی ئەم مانگەوە زیاتر لە ۲۰ هێرشی درۆنی کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان، لەو ژمارەیەش ۹ هێرشیان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان بوون، كە بریتی بوون لەكێڵگە نەوتەكانی (خورمەڵە، كۆرمۆر، سەرسنک، ئەتروش، بای حەسەن، پێشخابوور، تاوكێ‌ و هەنت ئۆیڵ).

ڕۆژی دوشەممەی ڕابردوو قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق گەیشتە هەولێر  ڕایگەیاند، هێرشەکان زیان بە ناوبانگ و ئابووری عێراق دەگەیەنن و هێرشبەرەکان بە سزای خۆیان دەگەن.

هەروەها بە گوێرەی راگەیەنراوی  رووانگەی ئابوریی عێراق  ئەو هێرشانە زیانێکی زۆریان بە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان گەیاندووە و بەشێوەیەکی بەرچاویش بەرهەمهێنانی نەوتیان وەستاندووە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە