شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-07-29 12:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەزڵووم کۆبانی: سیستەمی ناناوه‌ندی به‌ مانای دابه‌ش کردنی سووریا نییه

پوختەی هەواڵ
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت: لەگەڵ حکوومەتی دیمەشق پابەند دەبن بە ڕێککەوتنە ١٠ خاڵییەکەی نێوانیان و هەردوولا لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا کۆکن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە کەناڵی حەدەس-ی ڕایگەیاندووە: هێزەکانی سووریای دیموکرات پابەندن بەو ڕێککەوتنە ١٠ خاڵییەی کە لە نێوان هەردوولادا واژۆ کراوە، بەڵام جێبەجێ کردنی کاتی پێویستە.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە: وتیشی، سووریا ئاماده‌یه‌ که‌ داخوازیه‌کانی کورد له‌ ڕووی زمان و مافه‌ کلتوریه‌کانەوە جێبه‌جێ بکات، داواشیان کردووه‌ زمانی کوردی شانبه‌شانی زمانی عه‌ره‌بی، بکرێته‌ زمانی فه‌رمی له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کاندا.

کۆبانی باسی لەوەش کرد، بەنیازن چەند گەڕێکی دیکەی گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی دیمەشق ئەنجام بدەن و کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی پاریسیش لەسەر داوای دیمەشق و بە هۆی ڕووداوەکانی پارێزگای سوەیداوە دواخراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد: "ئێمه‌ به‌شێک ده‌بین له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا، سه‌رجه‌میشمان له‌سه‌ر یه‌کگرتوویی سووریا هاوڕاین و ناناوه‌ندێتی به‌ مانای دابه‌ش کردنی وڵات نییه‌".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە