شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-07-29 11:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئۆجەلان: پێویستیی ژیانییە کە هەموو لایەنەکان لە پڕۆسەی ئاشتیدا بەشدار بن

پوختەی هەواڵ
عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە چوارچێوەی دیداری خێزانیدا جەختی لە بەشداری کردنی هەموو لایەنەکانی تورکیا لە پڕۆسەی ئاشتیدا کردوتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومەر ئۆجەلان پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان- دەم پارتی کە لە هەمانکاتدا برازای عەبدوڵڵا ئۆجەلانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە: لە چوارچێوەی دیداری خێزانیدا لەگەڵ مەزڵووم دینچی بریکاری ئۆجەلان، سەردانی ئیمراڵییان کردووە لەگەڵ ئۆجەلان دیداریان کردووە.

عومەر ئۆجەلان لە پۆستێکدا نووسی: "ئەمڕۆ وەکوو خێزان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە گرتووخانەی ئیمراڵی چاوپێکەوتنێکمان کرد. بەڕێز ئۆجالان، لەبارەی ئاشتی و چارەسەریی دیموکراسییەوە هیوادارە و سوور لەسەر ئەوەی پرۆسەکە بە شێوەیێکی دروست بەڕێوەبچێت، جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەشداریی هەموو لایەنەکان لە پرۆسەکەدا پێویستییەکی ژیانییە".

بێجگە لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، هەریەک لە حاملی یڵدرم، عومەر خەیری کۆنار، ئەرگین ئاتابەی و زەکی بایهان کە ئەوانیش لە زیندانی ئیمراڵین، لە چوارچێوەی دیداری خانەوادەییدا چاویان بە کەسوکارەکانیان کەوت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە