شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-07-28 14:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێویستە پەرە بە پەیوەندیی ئابووری و جووڵەی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بدرێت

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بە سەرۆکایەتی  ڕەزا ڕەحمانی پارێزگاری ئازەربایجان، کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە ۲۸ـی تەممووزی ۲۰۲۵، مەسعوود بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی ڕەزا ڕەحمانی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کرد.
لەبارەی ناوەڕۆکی دیدارەکەوە ماڵپەڕی فەرمی بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە: "لە دیدارەکەدا پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا سڵاوی تایبەتی مەسعوود پزیشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە مەسعوود بارزانی گەیاند و هەروەها سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد کە ئاسانکارییەکی زۆر باش بۆ ئەو زیارەتکارانە دەکات کە لەڕێی دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران سەردانی عێراق دەکەن".
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەیوەندی و دۆستایەتیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران و پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و جووڵەی بازرگانیی نێوان هەردوولا کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە