شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-07-28 12:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی حکوومەتی هەریم پێشوازی لە شاندێکی ئێرانی کرد

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئێران بە سەرۆکایەتیی ڕەزا ڕەحمانی، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کرد و پەیوەنديی دوولایەنەی ئێران و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە: مەسروور بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی ئێران بە سەرۆکایەتیی ڕەزا ڕەحمانی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کرد و لە کۆبوونەوەکەدا فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر ئامادە بوو.
ئاماژەی بەوەش كرد، لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی برەودان بە پەیوەنديی دوولایەنەی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاری کردن بۆ هاتوچۆی گەشتیاران لەنێوان هەردوولادا کرا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، شاندەکەی ئێران سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ هاوکاری کردن و ئامادەکارییەکانی پێشوازی کردن لە زیارەتکارانی ئێرانی بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە