دوو ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە کوردستان ڕاگەیێندرا
پوختەی هەواڵ
ئارەش لهۆنی، پارێزگاری کوردستان، دوو رۆژ ماتەمینی گشتیی لە پارێزگای کوردستان راگەیاند، ئەوەش بەهۆی گیانلەدەستدانی سێ ژینگە پارێزەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە ۶ی گەلاوێژی ۱۴۰۴ی هەتاوی پەیوەندییە گشتییەکانی پارێزگایی کوردستان ڕایگەیاند: "دوابەدوای گیانلەدەستدانی سێ چالاکڤانی ژینگەپارێز، حەمید مورادی، چیاکۆ یووسفینەژاد و خەبات ئەمینی کە بەهۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی چیای ئاویەرەوە گیانیان لەدەستدا، ئەمڕۆ بە بڕیاری ئارەش لهۆنی، پارێزگاری کوردستان دوو رۆژ ماتەمینیی گشتیی راگەیێندرا."
پارێزگاریی کوردستان لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا دەڵێت: "لەگەڵ ئەوپەڕی خەم و پەژارەیدا، لەدەستدانی تاڵ و دڵتەزێنی کۆچی دوایی سێ لە چالاکڤانانی دڵسۆز، بەپەرۆش و ئازای ژینگەپارێز، حەمید مورادی، چیاکۆ یووسفینەژاد و خەبات ئەمینی کە لە هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی چیای ئاویەری سنە گیانی خۆیان بەخت کرد، بووە هۆی خەمێکی قووڵی بۆ خەڵکی کوردستان و خۆشەویستانی سرووشت لە سەرانسەر وڵات".
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#سنە
#کرێکاری ژینگەپارێز
#پارێزگاری کوردستان
#پاراستنی ژینگە
#ژینگەپارێزان
#ئارەش لهۆنی
#خەبات ئەمینی
#چیاکۆ یووسفینەژاد
#حەمید مورادی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران