شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-07-21 08:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەردۆغان کۆتایی بە ڕێککەوتنی ۵۰ ساڵەی نەوتی لەگەڵ عێراق هێنا

پوختەی هەواڵ
دوای زیاتر لە ۵۰  ساڵ بە فەرمانی سەرۆک کۆماری تورکیا، ساڵی داهاتوو ڕێککەوتنی نەوتیی نێوان ئەنقەرە – بەغدا کۆتایی دێت.

کوردپرێس: بە گوێرەی فەرمانێکی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کە لە ڕۆژنامەی فەرمیی ئەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە؛ ساڵی داهاتوو (۲۷ـی تەممووزی ۲۰۲۶)، ڕێککەوتنی نەوتی ۵۲ ساڵەی نێوان هەردوو حکوومەتی تورکیا و عێراق کۆتایی دێت و نوێ ناکرێتەوە.

ڕێککەوتنەکە بۆ جاری یەکەم لە ساڵی ۱۹۷۳ لە نێوان تورکیا و عێراق واژوو کراوە و چەند جارێک نوێ کراوەتەوە، دوایین جار لە ساڵی ۲۰۱۰ بوو کاتێک بۆ ماوەی ۱۵ ساڵ نوێکراوەتەوە. ئەگەر ئەمساڵ ڕێککەوتنەکە نوێنەکرێتەوە، ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت و عێراق و هەرێمی کوردستانیش ناتوانن هیچ بڕە نەوتێک لە ڕێگەی تورکیاوە هەناردە بکەن.

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکە، نەوتی کەرکووک و چەند کێڵگەیەکی دیکەی نەوتیی عێراق هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیا دەکرێت.

خاوەنی بەشی تورکیای هێڵە بۆرییەکە و هەروەها ئەو لایەنەی کار بە بەشەکەی تورکیای هێڵە بۆرییەکە دەکات، کۆمپانیای "بۆتاش"ـی گواستنەوەی نەوتە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ئاداری ساڵی ۲۰۲۳ـەوە، بەهۆی سکاڵایەکی عێراق لەسەر تورکیا، هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا ڕاگیراوە. هەرچەندە چەند جارێک بەرپرسانی تورکیا و هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆیان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتەکە دەربڕیوە، بەڵام تا ئێستا هیچ بەرەوپێشچوونێک لەو ڕووەوە نییە.

بە گوتەی بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگرتنی هەناردەی نەوتەکە، بە بەهای زیاتر لە ۵۰ ملیار دۆلار زیانی بە ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان گەیاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە