شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-07-20 11:12 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی ۲۹ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ی هەتاوی

پوختەی هەواڵ
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۲۹ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

هیچ بەڵگەیێکی یەکلاییکەرەوەمان لەبارەی هێرشکارانی سەر هەرێمی کوردستان نییە

 سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی ئەنجامدارانی هێرشە درۆنییەکانی ئەمدواییەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، کێڵگە نەوتییەکان و شادەماری ئابووری هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: هیچ بەڵگەیێکی یەکلاییکەرەوەمان لەبارەی هێرشکارانی سەر هەرێمی کوردستان نییە، زۆر بۆچوون هەن لەسەر ئەوەی کە سەرچاوەکەیان نێوخۆیی، دەرەکی یان لەنێو عێراق بن؛ بۆیە پێم وایە ئەرکی دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقە هاوکاری بکەن بۆ دۆزینەوە و بەگژداچوونەوەیان''.

جەمیل بایک:

بەبێ چاکسازیی سیاسی لە تورکیا، هیچ گرووپێکی دیکەی گەریلا چەکدانانێت

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە لە هەڤپەیڤینێکدا بە Stêrk TV راگەیاندووە: ئەگەر حکوومەتی تورکیا دەیەوێت پرۆسەی چارەسەری سەربگرێت، دەبێت لیژنەکەی پرۆسەی چارەسەری لە پەرلەمان بە یاسا پێکبهێندرێت و هەروەها دەبێت گۆڕانکاری لە دۆخی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بکرێت و زەوینەی ئازادیی کارکردنی بۆ دابین بکرێت.

پەروین بوڵدان:

دیاری کردنی کات بۆ چەکدانان دروست نییە/ کێشەیێکی ۵۰ ساڵە لە چەند مانگدا چارسەر ناکرێت

پەروین بوڵدان، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی دەڵێت: هیچ کاتێک بۆ تەواوبوونی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە دیاری نەکراوە، "دیاری کردنیشی شتێکی دروست نییە، چونکە ناتوانین کێشەیەکی ۵۰ ساڵە لە دوو یان سێ مانگدا چارەسەر بکەین. پرۆسەکە هەرچەندە خێراتر بێت و هەنگاوی خێراتری بۆ بنرێت باشترە، بە هۆکاری ئەوەی دەتوانین رێگری لە تێکدانی بکەین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە