شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-07-19 08:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە نێوەندگیریی ئەمریکا، ئەحمەد شەرع و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن

پوختەی هەواڵ
تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا کە هاوکات نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ئاشکرای کرد بە نێوەندگیریی ئەمریکا، ئەحمەد شەرع و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریایە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆککۆماری سووریا بە پشتیوانیی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەسەر ئاگربەستێک ڕێککەوتوون کە لە لایەن تورکیا، ئوردن و دراوسێکانی دیکەی دوو وڵاتەوە پێشوازیی لێ کراوە.

تۆم باراک هەروەها داوای لە دروزییەکان و هۆزە عەرەبەکان و سوننەکان کرد چەکەکانیان دانێن و لەگەڵ کەمینەکانی دیکە شوناسێکی نوێ و یەکگرتووی سووری دروست بکەن و لەگەڵ دراوسێکانیان لە ئاشتی و خۆشگوزەرانیدا بژین.

پاش ئەوەی لە حەفتەی ڕابردوودا و لە ئەنجامی پێکدادانی هۆزە عەرەبەکان  و کەمینەی ئایینیی دروزی لە پارێزگای سوەیدای باشووری رۆژئاوای سووریا، هێزەکانی سوپای سووریا هێرشیان کردە سەر دروزییەکان و سەدان کەس بوونە قوربانی، لە کاردانەوەیێکدا سوپای ئیسرائیل هێزەکانی سەر بە سوپای سووریا و چەندین شوێنی حکوومی و سەربازیی لە سووریا بۆردوومان کرد.

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا دەڵێت لە پێکدادنەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ۶۳۸ کەس لە هەموو لایەنەکان کوژراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە