شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-07-17 08:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ خوێنڕشتن ڕابگیرێت، سووریا به‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ به‌ره‌وپێش ناچێت

پوختەی هەواڵ
مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)، داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی هێرشه‌كان بۆسه‌ر دروزه‌كان له‌ پارێزگای سوه‌یدا ده‌كات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌زڵووم عه‌بدی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیویه‌تی: "ئێمه‌ له‌ سوه‌یدا بانگه‌واز له‌ گه‌له‌كه‌مان وه‌رده‌گرین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ڕێڕه‌وی سه‌لامه‌ت بۆ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و ڕاگرتنی ئه‌و هێرشانه‌ی كه‌ ده‌كرێنه‌ ئامانج".

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات وتیشی: "كوشتنی ژن و منداڵ و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر هێما ئاینیه‌كان تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی و به‌هاكانی سووریان، پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ ئه‌م كاره‌ شه‌ڕانگێزیانه‌ بوه‌ستێنرێن و لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رپرسی ئه‌و ڕووداوانه‌ بكرێت".

مه‌زڵووم کۆبانی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: "دوای 14 ساڵ شه‌ڕ، كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ خوێنڕشتن ڕابگیرێت، سووریا به‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ به‌ره‌وپێش ناچێت، به‌ڵكوو به‌ گفتوگۆ و عه‌قڵ سه‌رده‌كه‌وێت".

فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده‌ ده‌شڵێت: "پرسی گه‌لی دروزمان پرسی نه‌ته‌وه‌ییه‌ و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ده‌بێت ده‌ستوری بێت و له‌سه‌ر بنه‌مای دیالۆگ بێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە