بەیاننامەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی ئەمدواییە
پوختەی هەواڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە توندی هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی ئیدانە کرد و داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە هەموو ڕێکارێکی بەپەلە و پێویست بۆ ڕێگرتن لەم هێرشانە بگرێتە بەر.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەممە ۱۵‌ی تەمووزی ۲۰۲۵ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ين كه به درۆن ده‌كرێنه سه‌ر ژێرخان و ناوچه جیاجياكان له هه‌رێمى كوردستان و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا دوێنێ و ئه‌مڕۆ كێڵگه‌ى نه‌وتييان له ناوچه‌كانى خورمه‌ڵه و سه‌رسنگ به ئامانج گرتووه".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان جەختی کردووەتەوە: "حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق پێويسته هه‌موو ڕێكارێكى به‌په‌له و پێويست بگرێته به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و هێرشانه و دۆزينه‌وه‌ى هێرشبه‌ران و سزادانيان".
ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئه‌و هێرشانه سه‌قامگيرى و سهروهريى وڵات و وه‌به‌رهێنانى ناوخۆيى و بيانى ده‌خه‌نه مهترسييهوه".
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
#کێڵگەی نەوتی
#هێرشی درۆن
#کێڵگەی نەوتی خورمەڵە
#کێڵگەی سەرسنگ
#کۆمپانیای HKN ENERGY
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران