شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-07-13 12:33 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق پێشوازی لە چەکدانانی پەکەکە دەکات

پوختەی هەواڵ
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت دەستپێکردنی پرۆسەی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان هەنگاوێکی گرنگی مێژووییە و ڕێگە خۆش دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی چەکداری.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبارەی مەراسیمی سووتاندنی چەکەکانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە سەرۆکایەتى کۆماری عێراق لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیاندووە: "پێشوازی له دەستپێکردنی پرۆسەی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەین که هەنگاوێکی گرنگی مێژووییە و ڕێگە خۆش دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی چەکداری و پێشێلکارییه ئەمنییەکان که دەیان ساڵه چەندین هاوڵاتی تێدا بوون بە قوربانی و دەرگا بۆ داهاتوو دەکاتەوە کە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی دەرفەتی ئاشتی لە ناوچەکەدا".

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق:

سەرۆکایەتی کۆمار پێشوازی له دەستپێکردنی پرۆسەی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات که هەنگاوێکی گرنگی مێژووییە و ڕێگەخۆشدەکات بۆ کۆتاییهێنان بەململانێی چەکداری و پێشێلکارییه ئەمنییەکان که دەیان ساڵه چەندین هاوڵاتی تێدا بوون بە قوربانی و دەرگا بۆ داهاتوو دەکاتەوە کە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی دەرفەتی ئاشتی لە ناوچەکەدا.

سەرۆکایەتی کۆمار داوای پابەندبوونی تەواو دەکات بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی مافە ڕەواکانی هەموو لایەنەکان.

جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئەم هەنگاوە کارێکی گرنگە بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری ناوچەکەدا و ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و تورکیا لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش بۆ سەروەری و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەلامەتی هەردوو گەلی دۆست.

سەرۆکایەتی کۆمار پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ سەرکەوتنی ئەم هەنگاوه تا کۆتایی ڕادەگەیەنێت و هەموو ئەو ئامانجه خوازراوانەی بەدەست بێنێت له داخستنی لاپەڕەی پڕ ئازاری ڕابردوو و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ به ناونیشانی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش بۆ خزمەتکردنی هەموو لایێک.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە