پارتی بڕیاری کشانەوەی لە بەغدا نەدا/ هەوڵ هەیە بۆ چارەسەری کێشەکان
پوختەی هەواڵ
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی کۆ بووەوە، کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە پڕسی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد.
کوردپرێس: بەپێی زانیارییەکانی درەو میدیا، لە کۆبوونەوەکەدا پارتی بڕیاری کشانەوەی نەدا، لەبەر ئەوەی هەوڵ هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
ئەوەش هاتووە هەوڵەکەش لە لایەن نووری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و چەند سەرکردەیێکی تری چوارچێوەی هەماهەنگییەوە دەدرێت بۆ چارەسەری کێشەی مووچە و نەوت.
هەروەها زانیارییەکان باس لەوە دەکەن لەم هەفتەیەدا دەگەنە جۆرێک لە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی مووچەی مانگی پێنج بنێردرێت.
#کوردپرێس
#پارتی دیموکراتی کوردستان
#کورد
#کوردستان
#هەولێر
#بەغدا
#بوودجە
#مووچە
#نووری مالیکی
#مووچەی فەرمانبەران
#کشانەوە لە حکوومەت
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران