شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-07-12 09:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان هەنگاوێکی مێژووییە

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی بە بۆنەی چەکدانانی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە راگەیەندراوێک ڕایگەیاند: ئێستا سەردەمی بێدەنگ کردنی چەکەکان و چوونە سەر مێزی گفتوگۆیە.

کوردپرێس: دەقی ڕاگەیەندراوی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی چەکدانانی گریلاکانی پەکەکە لە پارێزگای سلێمانی بەمشێوەیە

چەکدانانی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی هەنگاوێکی مێژووییە، بۆ دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ڕێگەی دیالۆگ و ئاشتییەوە.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باوەڕی تەواوی بەوە هەیە کە خوێنڕشتن کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە و ئێستا سەردەمی بێدەنگ کردنی چەکەکان و چوونە سەر مێزی گفتوگۆیە بۆ بەدەست هێنانی مافە ڕەواکانی هەموو لایێک.

ئێمە لە کاتێکدا لە هەوڵەکانمان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بەردەوام دەبین، شانازیش دەکەین بەوەی کە ئەو بناغە ئاشتییەی یەکەمجار سەرۆک مام جەلال دایڕشت ئەمڕۆ جێبەجێ دەکرێت.

هیوادارین ئەم هەنگاوە ببێتە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی نێوان لایەنەکان و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر پتەوکردنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان هەبێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

بەرپرسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

۲۰۲۵/۷/۱۱

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە