شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-07-10 08:49 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەو کەسانە لە پەیامە ڤیدیۆیەکەی ئۆجەلاندا دەرکەوتن کێ بوون؟

پوختەی هەواڵ
دوای ۲۶ ساڵ بۆ یەکەمجار عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە پەیامێکی ڤیدیۆی بڵاو کردوە و لە پەیامەکەدا شەش کەس هاوشانی ئۆجەلان دەرکەوتن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامە ڤیدیۆیەکەی ئۆجەلاندا دوو کەس لە تەندیشتیەوە دانیشتون، کە ناویان وەیسی ئاکباش و هامیلی یەڵدرمە، ئەو دوو کەسە هەردوویان ئەندامی کۆنی پەکەکەن و "وەیسی ئاکباش" ماوەی ۳۱ ساڵە لە زیندانە و "هامیلی یەڵدرم"یش لە ئەندامانی سەرەتایی پەکەکەیە و لە ساڵی ۲۰۰۴ دەستگیرکراوە و هەردووکیان بە زیندانی هەتاهەتایی سزادراون.

بە پشتی ئۆجەلانیشەوە چوار کەسی دیکە دەردەکەون کە پێکهاتوون لە ئەنگین ئاتابەی، عومر خەیری کۆنار، زەکی بایهان و مەحموود یاملاک کە سەرجەمیان دەیان ساڵە لە زیندانیدان. عومەر خەیری کۆنار، فەرماندەیێکی سەربازیی پەکەکەیە و ساڵی ۲۰۰۲ سووریا ڕادەستی تورکیایی کردوەتەوە و تا ئێستا لە زینداندایە.

مەحموود یاملاک، کە هاوشانی عومەر خەیری کۆنار لە شانی ڕاستی ئۆجەلانەوە وەستاوە، ئەندامێکی پەکەکەیە و لە ساڵی ۱۹۹۴ دەستگیرکراوە و حوکمی هەتاهەتای بەسەردا دەسەپێندراوە.

لە شانی چەپی ئۆجەلانیشەوە هەر یەکە لە زەکی بایهان، نووسەری دیاری تورکیا هەیە کە ۲۷ ساڵە بە بیانووی پشتیوانی لە پەکەکە و هەوڵدان بۆ پارچەکردنی دەوڵەت لە زیندانە. هەروەها ئەنگین ئاتابەیش هەیە و تورکیا بەبیانی پشتوانی لە پەکەکە زیندانی کراوە.

هەریەکە لە عومر خەیری کۆنار، وەیسی ئاکباش و هامیلی یەڵدرم لە میانی پڕۆسەی ئاشتی لە ساڵی ۲۰۱۵ ڕەوانەی دوورگەی ئیمڕاڵی کران و لەو ساڵەوە لە دوورگەکەن، هەروەها لە پەیامەکەی ۲۷ـی شوباتی ئۆجەلان، جارێکی دیکە هاوشان لەگەڵ شاندەکەی دەم پارتی و ڕێبەرەکەی پەکەکە دەرکەوتنەوە.

ئەو کەسانە لە پەیامە ڤیدیۆیەکەی ئۆجەلاندا دەرکەوتن کێ بوون؟

ئەوە یەکەمین دەرکەوتنی ڤیدیۆیی ئۆجەلان بو لە سالی ۱۹۹۹ـەوە لەوکاتەی کە لە لایەن تورکیا و ژمارەیەک لە ولاتانی جیهانەوە دەستگیرکراوە و لە دوورگەی ئیمرالیدایە، پیشتریش لە ۲۷ی (شوبات/۲)ـدا وێنەیێکی بە ئامادەبوونی شاندی دەم پارتی بڵاو کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە