شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-07-08 12:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کەجەکە ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی رێوڕەسمی چەکدانانی PKK بڵاو کردەوە

پوختەی هەواڵ
نووسینگەی ڕاگەیاندنی KCK ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی ئەو رێوڕەسمەی بڕیارە بۆ چەکدادانی ژمارەیێک لە گەریلا لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەبچێت، بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی کۆما جڤاکێن کوردستان، ڕایگەیاندووە: لەبەر هۆکاری ئەمنی، ڕۆژنامەنووسان ناتوانن ئامادەی ئەو رێوڕەسمە بن کە بۆ چەکدادانی ژمارەیێک گەریلا لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەم نزیکانە بەڕێوەدەچێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا زیاتر هاتووە: "بەهۆی باری ئەمنی ناجێگیرەوە، گۆڕانکاری کرا لە بەشێک لە وردەکارییەکانی پەیوەست بەو رێوڕەسمەی کە چاوەڕێ دەکرێت بەم نزیکانە لە سلێمانی بەڕێوەبچێت. رێوڕەسمەکە بەوشێوەیەی پلانی بۆ دانراوە بەڕێوەدەچێت، بەڵام بەشێوەی ڕاستەوخۆ ناگوازرێتەوە و ڕێگەنادرێت ڕۆژنامەنووسان ئامادەی بن. ئەمە بۆ ئێمەش مایەی داخێکی زۆرەو داوا دەکەین کە ئەم گۆڕانکارییە لەناکاوە وەک ڕێکارێکی پێویست وەربگیرێت کە دۆخەکە سەپاندوویەتی".

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هەروەها ئەوەش هاتووە: "شاشەیێک لە نزیک شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە دادەنرێت، لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا تۆمارە ڤیدیۆییەکانی ڕێوڕەسمەکە لەڕێگەی ئەو شاشەیەوە پەخش دەکرێن. ئەمە تاکە ڕێگەیە تاوەکوو بتوانین زانیارییەکانتان پێ بگەیەنین. بانگهێشتتان دەکەین بۆ ئەوێ. ڕەنگە هەندێکتان بڕیاربدەن کە بەهۆی ئەم گۆڕانکارییە لەناکاوەوە، ئامادەی رێوڕەسمەکە نەبن؛ بەتەواوی لەم بڕیارەتان تێدەگەین و رێزی لێدەگرین و داوای لێبووردنتان لێدەکەین بۆ بێزار کردنتان".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە