نابێت قووتی هاوڵاتیانی هەرێم تێکەڵ بە ناکۆکییە سیاسیەکان بکرێت
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارەگای بارزانی، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، مەسعوود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازیی لە شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی مەحموود مەشهەدانی کرد. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و کێشەکانی نێوان حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کرا.
ئاماژەی بەوەش كرد، پێویستە لە چوارچێوەی دەستوور و بە ڕەچاوکردنی بنەماکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان کێشەکان چارەسەر بکرێن و بە هیچ شێوەیێکیش قووتی هاوڵاتیانی هەرێم تێکەڵ بە ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکان و هەردوو حکوومەتی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم نەکرێت و بە زووترین کات کێشەی ناردنی مووچە و شایستەداراییەکانی هەرێم چارەسەر بکرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەماهەنگی نێوان لایەنەکان لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕاستکردنەوەی هەڵە و کەموکوڕییەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تەوەری دیكەی ئەو دیدارە بوون.
بۆچوونی بەکارهێنەران