پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی عاشووراوە
پوختەی هەواڵ
بەبۆنەی یادی عاشووراوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاو کردەوە و داوای کرد کە ئەم یادە بکرێتە دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و پتەو کردنی سەقامگیری لە عێراقدا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: "لە یادی عاشوورادا، بەهاکانی حەق، ئارامگری و قوربانیدان بەبیر دەهێنینەوە کە ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێبێت) بەرجەستەی کردوون، هەروەها ئەو پەیامە مرۆییە باڵا و وانە و پەندە نەمرانەی کە ئەم بۆنەیە هەڵیگرتووە و بانگەواز بۆ دادپەروەری، لێبووردەیی و ئاشتی دەکات".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا نووسیویەتی: دووپاتی گیانی یەکڕیزی و برایەتی لەنێوان عێراقییەکاندا دەکەینەوە، لەگەڵ پێویستیی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لەپێناو خزمەت کردنی بەرژەوەندیی باڵای وڵات و پتەوکردنی سەقامگیری.
بۆچوونی بەکارهێنەران