شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-07-03 19:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە سنووری گەرمیان کەوتەخوارەوە

پوختەی هەواڵ
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگه‌یاند: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە سنووری گەرمیان کەوتەخوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەقید سەلام عبدالخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت: "کاتژمێر ۱:۲۰ خوله‌كى پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک ناحیەی کۆکس لە سنووری گەرمیان درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتەخوارەوە و دەستبەجێ تیمەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و بەدواداچوون و  لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

ئه‌و دوه‌مین ڕووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌ له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ هه‌فته‌یێكدا، دوای ئه‌وه‌ی دوو شه‌و له‌مه‌وبه‌ر دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌ نێوان گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین و تاسڵوجه‌ و ئه‌وه‌ی دوه‌میشیان له‌ گه‌ڕه‌كی تاسڵوجه‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە