شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-30 11:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕفاندن و ئەشکەنجەی سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە دهۆک

پوختەی هەواڵ
پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەلایەن کەسانی دەمامکدارەوە هێرشی کاروە سەر، ناوبراو کە سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە دهۆکە، ڕفێنراوە و پاشان ئەشکەنجە دراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌: "دوای ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە (۲۹ی ۶ی ۲۰۲۵) هەواڵی ئەوە بڵاوبوەوە کە لەچەند کەسێکی نەناسراو هێرش کراوەتە سەر سیپان ئامێدی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە شاری دهۆک و بەهۆیەوە ناوبراو زامدار بووە، بۆ ئەو مەبەستە نووسینگەی دهۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەستیکرد بە بەدواداچوون و دوای هەوڵێکی زۆر پەیوەندیان کرد بەکەسێکی نزیکی ناوبراو کە لەلای ئەو بو ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی ئەوەی نابراو زامدار بووە لەڕووی دەرونییەوە نائارامە ناتوانێ قسە بکات".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، چەند کەسێکی دەمامکدار لە شاری دهۆک هێرشیان کردوه‌تە سەر ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ و ئەزیەتیان داوە برینداربووە.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "سیپان ئامێدی ئەندامی پەرلەمانە و ئەندامی هێزێکی سیاسیە بۆیە چاوەڕێی بڕیاری سەرکردایەتی حزبەکەی خۆیەتی و لەبەر ئەنجامدانی ڕێکارەکان لەئێستادا نەسکالای یاسایی هەبووە لەسەر هیچ کەس ولایەنێک و نەهیچ کەسێک و لایەنێک تۆمەتبار ناکەن و لەکاتی خۆی وەڵامی هەموو شتێک دەدەنەوە".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "ئێمە سه‌ركۆنه‌ی ئەم کردەوە دەکەین و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین بەزووترین کات ئەنجامدەران دەست بەسەر بکەن و ڕووبەڕووی دادگایان بکەنەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە