ئەردەن و سووریا جارێکی دیکە گەشتە ئاسمانییەکانیان ڕاگرت
پوختەی هەواڵ
دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی شانشینی ئەردەن و هێڵی ئاسمانی سووریا بڕیارن دا بە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنی شانشینی ئەردەن بڵاوی کردەوە، تا کاتێکی نادیار ئاسمانی شانشینی ئەردەن لە بەردەم سەرجەم گەشتی فڕۆکە مەدەنییەکان بە هاتن و دەرچوون بە داخراوی دەمێنێتەوە.
ئاماژەیداوە، بڕیارەکە ڕێکارێکی دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنییە لە پێناو سەلامەتی گیانی گەشتیاران و فڕۆکەوانی مەدەنی، کە بەهۆی ڕووداوەکانی ئەم دوایەی ناوچەکە مەترسییەکان زیاتر بوون.
هەروەها هێڵی ئاسمانیی سووریا ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگەیاند، هۆکاری ڕاگرتنی گەشتەکان بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێرانە بۆسەر یەکتر.
#ئێران
#سووریا
#کوردپرێس
#ئیسرائیل
#هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل
#هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران
#ئەردەن
#هێڵی ئاسمانیی سووریا
#هێڵی ئاسمانی
#فڕۆکەوانیی مەدەنی
#هێڵی ئاسمانیی ئەردەن
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران