شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-15 09:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێویستە بەزوویی چارەسەرێکی یاسایی بۆ کێشەی مووچەی فەمانبەرانی هەرێم بدۆزرێتەوە

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، پێویستە بەزوویی چارەسەرێکی یاسایی بۆ کێشەی مووچەی فەمانبەرانی هەرێم بدۆزرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادوەر جاسم محەمەد عەبدو عمێری سەرۆکی دادگای فیدراڵی سەردانی لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراقی کرد، به‌گوێره‌ى ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی کۆمار، لە دیدارەکەدا لەبارەی چارەسەری یەکجاریی پرسی خەرج کردنی شایستەی دارایی فەرمانبەرانی هەرێم کراوە بەگوێرەی دەستور و یاسا و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی.

دادوەر جاسم جەختی لەسەر ئەوە کردوه‌ته‌وه‌، دادگای فیدراڵی بەگوێرەی دەستور و یاسا ئەرکەکانی خۆی ئەنجام دەدات، به‌ڵام پێویستە قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەگوێرەی دەستور و یاسا ڕێگه‌ی چارەسەری خۆی بدۆزێتەوە.

ئەو دیدارەش لەکاتێکدایە بڕیارە سبه‌ینێ دادگای فیدراڵی بڕیاری خۆی یەکلا بکاتەوە لەبارەی سکاڵای فەرمانبەرانی هەرێم بۆ دەرکردنی فەرمانسالاریی تایبەت بەڕاگرتنی نوسراوی تەیف سامی وەزیری دارایی فیدراڵ بۆ ڕاگرتنی ناردنی مووچە، بۆ ئەوەی لانی کەم مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت ‌و دواتر دادگای ناکۆکییە داراییەکانی هەولێر و بەغدا بەبڕیارێک یەکلا بکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە