شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-13 11:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئێمە دژی پەلاماردانە ناڕەواکەی ئیسرائیلین بۆ سەر ئێران

پوختەی هەواڵ
محەمەد حاجی مەحموود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان پەیامێکی بەبۆنەی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی پەیامەکەی مەحەمەدی حاجی مەحموود بەمشێوەیە:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
لە کاتێکدا کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا لە هەوڵی گفتوگۆ و دانوستاندابوون، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ۲٠۲٥/٦/۱۳ جارێکی تر ئیسرائیل هێرشێکی ناڕەوای کردە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ نانەوەی ئاژاوە و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی ناوچەکەدا.
بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرش و پەلاماردانە دەکەین بۆ سەر خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە ئەبێتە هۆکاری ئاژاوە و نائارامی و ناسەقامگیری زیاتر لە ناوچەکەدا.
وێڕای تەئکید کردنەوەمان لە پێویستی و گرنگی گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ چارەسەری گرفتەکان لە ناوچەکە، ڕایدەگەیەنین؛ شەڕفرۆشتن لەبەرژەوەندی هیچ کەس و لایەک نییە و ئێمە دژی هێرش و پەلاماردانە ناڕەواکەی ئیسرائیلین بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، کە دەبێتە مایەی جەنگێکی درێژخایەن و زیانگەیاندن بە گەلانی موسوڵمانی ناوچەکە.
محەمەد حاجی مەحموود
۲٠۲٥/٦/۱۳
گوڵەخانە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە