شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-10 11:39 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی۲۰ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی

پوختەی هەواڵ
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۲۰ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

پارەدانی کاش لە دامەزراوە حکوومییەکانی عێراقدا قەدەغە دەکرێت

ساڵح سەلمان ڕاوێژکاری محەمەد شیاع سوودانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووە: ژمارەی "ئامێرەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی" لە عێراق گەیشتوەتە ۶۰ بۆ ۷۰ هەزار ئامێر و ژمارەی هەژمارە بانکییەکانیش بۆ ۲۲ تا ۲۳ ملیۆن هەژمار زیادی کردووە.  هەروەها لە مانگی (تەمموزی/۷)ـی ۲۰۲۵ـەوە، سەرجەم پارەدانە حکوومییەکان دەبێت بە ئەلیکترۆنیی و پارەدانی کاش لە دامەزراوە حکوومییەکاندا قەدەغە دەکرێت.


ئایا هەرێم دەبێتە بنکەیێکی هەمیشەیی بۆ هێزەکانی ئەمریکا؟

بەگوێرەی سەرچاوە عێراقییەکان، هێزە ئەمریکییەکان کە لە بەغدا جێگیرکراون، لەناکاو و بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیێکی فەرمی پێشکەش بکەن، گرێبەستی بە کرێدانی نیشتنەوەی فریاگوزارییان لە یەکێک لە بارەگاکانیان هەڵوەشاندوەتەوە، له‌م نێوه‌نده‌دا گرێبەستەکانی دابین کردنی بەرهەمە نەوتییەکانی بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەدیشیان له ‌پارێزگاى ئه‌نبار هەڵوەشاندوه‌ته‌وه‌.
محەمەد دلێمى ئەندامی هاوپەیمانی یەکگرتووی ئەنبار، بە ئاماژەدان بەم گۆڕانکاریانە، هۆشداری دەدات لەوەی کە ئەم ڕێوشوێنانە پێشەکییێکە بۆ گواستنەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان.


بەغدا بۆ هەولێر: هیچ وه‌فدێک بۆ پرسی مووچە مەنێرن بۆ بەغدا

پێگەی بە‌غداد ئەلیەوم لە ڕاپۆرتێکدا لەزاری سەرچاوەیێکی ئاگادار ئاشکرای کردووە، بەغدا داوای لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، هیچ شاندێک لە هەرێمەوە بۆ پرسی مووچە نەنێرێتە بەغدا.
تا ئێستا بەغدا سوورە لەسەر ئەوەی مووچەی مانگی پێنج و تەواوی مووچەی مانگەکانی ئەمساڵ نەنێرێت، پاساوی بەغدا ئەوەیە حکوومەتی هەرێم ئامادە نیە داهاتی نەوتی و نانەوتی ڕادەست بکات، حکوومەتی هەرێمیش پێیوایە ئەوە سزادانی بە کۆمەڵکی خەڵکی کوردستانە و دەڵێت: "بەغدا ڕێز لەو ڕێککەوتنانە ناگرێت کە واژۆمان کردوون".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە