شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-09 09:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئایا هەرێم دەبێتە بنکەیێکی هەمیشەیی بۆ هێزەکانی ئەمریکا؟

پوختەی هەواڵ
لە سەروبەندی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، جموجۆڵی چاوەڕواننەکراو لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئەمریکاوە بەڕێوەدەچێت؛ چاودێرانیش ڕایده‌گه‌یێنن، جموجۆڵەکان دەتوانن بە جددی ئاڵنگاری هاوکێشە سیاسی ‌و ئەمنییەکانی ناوچەکە بکەن.

کوردپرێس: بەگوێرەی سەرچاوە عێراقییەکان، هێزە ئەمریکییەکان کە لە بەغدا جێگیرکراون، لەناکاو و بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیێکی فەرمی پێشکەش بکەن، گرێبەستی بە کرێدانی نیشتنەوەی فریاگوزارییان لە یەکێک لە بارەگاکانیان هەڵوەشاندوەتەوە، له‌م نێوه‌نده‌دا گرێبەستەکانی دابین کردنی بەرهەمە نەوتییەکانی بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەدی له ‌پارێزگاى ئه‌نباریش هەڵوەشاندوه‌ته‌وه‌.

محەمەد دلێمى ئەندامی هاوپەیمانی یەکگرتووی ئەنبار، بە ئاماژەدان بەم گۆڕانکاریانە، هۆشداری دەدات لەوەی کە ئەم ڕێوشوێنانە پێشەکییێکە بۆ گواستنەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان.

دلێمى ئاشکراشی کردووه‌، پڕۆژە نوێیەکەی واشنتۆن بریتییە لە گواستنەوەی هێزەکانى بۆ هەرێمی کوردستان ‌و گەڕاندنەوەی بنکە سەربازییەکان بۆ حکوومەتی ناوەندیی لە بەغدا.

ئەم گۆڕانکارییە ستراتیژییە لە کاتێکدایە کە بەشێک لە چاودێران بە پەیوەندیی بە پێشهاتەکانی ئەمدواییە سەبارەت بە چالاکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و فشارەکانی حکوومەتی تورکیا دەزانن.

باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، چەکداماڵینی پەکەکە بیانویێکی بە حکوومەتی ئەنقەرە داوە تا لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا نفووزی خۆی لە هەرێمی کوردستان ‌و ڕۆژئاوای کوردستان  زیاد بکات؛ شتێک کە ڕەنگە گرژییە ناوچەییەکان زیاتر بکات.

بە لەبەرچاو گرتنی کاتی ئەوکارانە، بەشێک لە شرۆڤەکاران وەک بەشێک لە دیزاینێکی ئاڵۆز بۆ کاریگەری کردن لەسەر ژینگەی سیاسی ‌و ئەمنی عێراق لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکاندا دەبینن، تائێستاش هیچ کاردانەوەیێکی فەرمی لەلایەن حکوومەتی ناوەندی عێراق ‌و هەرێمی کوردستانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە: شارپرێس

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە