شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-06 06:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

غەدرێکی گەورە لە مووچەخۆرانی هەرێم کرا

پوختەی هەواڵ
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە پەیامێكدا بە بۆنەی جەژنی قوربان دەڵێت: نیگەرانم لەوەی مووچەخۆران بەبێ وەرگرتنی مووچەکانیان پێدەنێنە ئەم جەژنەوە، ئەوە غەدرێکی گەورەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە بەمشێوەیە:

بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم و هیوای جەژنێکی پڕ کامەرانییان بۆ دەخوازم.
نیگەرانم لەوەی مووچەخۆران بەبێ وەرگرتنی مووچەکانیان پێدەنێنە ئەم جەژنەوە، ئەوە غەدرێکی گەورەیە کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەو مافە سەرەتاییەیان بێبەش بکرێن.
دڵنیابن دوای جەژن هەوڵەکانمان چڕتردەکەینەوە، تاوەکوو تەواوی بەربەستەکان لابدەین و بەهەر رێگەیەک بێت دەرچەیەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە گەورەیە بدۆزینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە