شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-02 13:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پرۆسەی ئاشتی تا ئێستا لە ئاستی پێویستدا بەڕێوە نەچووە

پوختەی هەواڵ
ئەندامێکی شاندی ئیمراڵی ڕەخنەی توند لە هەمواری یاسای سزاکانی تورکیا دەگرێت و دەڵێت: "هەموارەکە لە ئاست چاوەڕوانیەکانیاندا نەبووە و بێ هیوای کردوون".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد تورک، ئەندامی شاندنی ئیمرالی و سەرۆکی شارەوانی دوورخراوەی مێردین لە میانی بەشداری لە پانێلێکدا لە مێردین ڕایگەیاند: "پرۆسەی ئاشتی تا ئێستا لە ئاستی پێویستدا بەڕێوەنەچووە، بە تایبەت ئەو هەموارەی یاسای سزاکان کە پێشکەشی پەرلەمان کراوە لە ئاستی چاوەروانیەکانیان نەبووە".

ئەحمەد تورکی وتیشی: "ئەگەر تورکیا لەم پرۆسەی ئاشتیەدا لە ئاستی چاوەروانکراو بەشداری نەکات و پڕۆسەکە شکست بهێنێت دەدۆڕێت، چوونکە هەموان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانیان بەوە ناوە کە ئەو هەنگاوانەی کە کورد گرتویەتیەبەر مێژویی بووە".

ئەو ئەندامەی شاندی ئیمڕاڵی لە بارەی چەکدانانی هێزەکانی کوردستانی سووریاش وتی: "ئەو هێزە چەکدارەی کە ئەمڕۆ کورد پێکیان هێناوە تەنها ئامانجی بەرگریکردنە لە خۆیان و پاراستنی ئاسایشە، دەسەڵاتی دیمەشق توانای پاراستنی ئەو ناوچانەی نییە".

ناوبراو وتیشی: "هەڕەشەی داعش هەر هەیە، ئەو هێزانە چەکەکانیان دابنێن، مانای وایە کەس نابێت ئاسایشی ناوچەکان بپارێزێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە