لەتیف ڕەشید و سوودانی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی دارایی نێوان بەغدا و هەولێر کۆ بوونەوە
پوختەی هەواڵ
بە مەبەستی چارەسەری ڕیشەیی کێشە داراییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆب وونەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند: لەتیف ڕەشید و محەممەد شیاع سوودانی کۆ بوونەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی وڵات لەسەر ئاستی نیشتمانی، پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەکان و چۆنیەتی جێبەجێ کردنی بەرنامەکانی حکوومەت خرانەڕوو.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا "جەخت لە پێویستیی دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی کرایەوە لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا سەبارەت بە پابەندییە داراییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەپێی ئەوەی لە دەستوور و یاسای بوودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵیدا هاتووە، هەروەها گرنگیی پەسەندکردنی یاسای نەوت و گازیش دووپات کرایەوە".
بۆچوونی بەکارهێنەران