شاندێکی کوردستانی سووریا گەیشتە دیمەشق
پوختەی هەواڵ
شاندێکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردستانی سووریا بۆ دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی نوێی سووریا، گەیشتە دیمەشق.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندەکە لە (فەوزە یوسف، عەبد حامد مەهباش، ئەحمەد یووسف، سەنحەریب بەرسووم، سۆزدار حاجی، مەریەم ئیبراهیم و یاسر سلێمان) کە نوێنەرایەتیی هەموو پێکهاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن، پێک دێت.
شاندەکە گفتوگۆ لەبارەی چۆنییەتی تێکەڵ کردنی دامودەزگاکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەنێو حکوومەتی نوێی سووریا و جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا دەکەن.
پێشتر عەبد مەهباش، ڕاگەیاندبوو، شاندەکەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، جیاوازە لەو شاندە هاوبەشەی لە کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کوردی لە قامشلۆ، پێک هێنراوە.
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#مەزڵووم کۆبانی
#کوردستانی سووریا
#بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر
#دیمەشق
#ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکورو ڕۆژهەڵاتی سووریا
#ئەحمەد شەرع
#ڕێککەوتنی عەبدی و شەرع
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران