شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-31 06:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەشێوەی ڕاستەوخۆ و لە ڕێی نێوەندگیرانەوە پەیوەندیمان لەگەڵ توركیا هەیە

پوختەی هەواڵ
مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت: ئێمە کراوەین بۆ دروستکردنی پەیوەندییێکی باش لەگەڵ تورکیا و بەشێوەیێكی ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان لەگەڵ توركیا هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "شەمس" وتی: نامانەوێت بگەڕێینەوە بۆ شەڕ، بەڵام بۆ بەرگریکردن لە خۆمان ئەو کارە دەکەین.
عەبدی ئاماژەی بەوەشدا: دیدارەکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع،  سەرۆک کۆماری سووریا ئەرێنی بووە، جەختی لەسەر ئەگەری تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان لەگەڵ دیمەشق و گەیشتن بە چارەسەری هەمیشەیی کردەوە.
ناوبراو هۆشداریدا لەوەی، داعش خۆی لە شارە گەورەکاندا ڕێکدەخاتەوە و سوودی لەو بۆشاییە ئەمنییەی ئێستای سووریای وەرگرتووە.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕاشیگەیاند: ئەمریکا و هاوپەیمانانی تر لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هاوکاریی هێزەکانی سووریای دیموکراتی کوردستان دەکەن لە دانوستان لەگەڵ دیمەشق.
لەبارەی ئامادەیشی بۆ دیداری لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، وتی: هیچ كێشەیێک نییە لەوەدا و ئێمە کراوەین بۆ دروست کردنی پەیوەندییێکی باش لەگەڵ تورکیا، بەشێوەیێكی ڕاستەوخۆ و و لە ڕێگەی نێوەندگیرانەوە پەیوەندیمان لەگەڵ توركیا هەیە و هیوادارین ئەم پەیوەندییە گەشە بکات. 

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات، جەختی لەسەر پێویستیی بوونی یەک سوپا و یەکگرتنەوەی دامەزراوە سەربازییەکانی سووریا كردەوە، بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیشەوە.

کۆبانی ڕەتیشی کردەوە هیچ پەیوەندییێکیان لەگەڵ ئیسرائیل هەبێت و وتی: ئێمە پشتگیری لە دراوسێیەتی باش لەگەڵ هەمووان دەکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە