شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-26 09:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

میدیای تورکیا: ئەنقەرە لە سووریا بنکەی ئاسمانی و دەریایی دادەمەزرێنێت

پوختەی هەواڵ
میدیاکانی تورکیا باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی وڵاتەکەیان پلان بۆ دامەزراندنی بنکەی ئاسمانی و دەریایی لە سووریا دادەنێن.

کوردپرێس: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی تورکی زمانی "Türkiye" کە لە زاری چەند سەرچاوەیێک لە دەزگای ئاسایشی تورکیاوە بڵاوی کردۆتەوە: ئەنقەرە پلانی ئەوەی هەیە لەگەڵ ئەم هەنگاوە، لە بواری ڕێکخستنی سوپا و هێزەکانی ئاسایش هاوکاری پێشکەش بە سووریاش بکات.

سەرچاوەکە دەشڵێت ئامانج لە دانانی ئەم بنکە سەربازیەی تورکیا ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی چەکداریی داعشە لە سووریا، ڕۆژنامەی "Türkiye"دەڵێت، کۆبوونەوە لەنێوان پێنج دەوڵەت لەنێویاندا تورکیا دەکرێت، لە چوارچێوەی میکانیزمی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە سووریا.

ڕۆژی ۲ـی  مانگی ڕابردووش ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئای ئاشکرای کرد، حکوومەتی تورکیا بەنیازە بنکەیێکی سەربازی لە ناوەڕاستی سووریا بکاتەوە و سیستمی بەرگریی ئاسمانی تێدا جێگیربکات، ئەم هەنگاوە ئیسرائیلی نیگەران کرد و رۆژێک دواتر هێرشێکی قورسی کردەسەر ئەو ناوچەیەی پلانبوو بنکەکەی تێدا بکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە