شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-26 07:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆمەڵی دادگەری: بۆ دروستبوونی هاوپەیمانی ئامادە بووین، بەڵام حزبەکان بیانوویان دەهێنایەوە

پوختەی هەواڵ
بەرپرسێکی کۆمەڵی دادگەری ئاماژە بەوەدەکات ئێمە بەجدی کارمان بۆ ئەوەدەکرد هاوپەیمانی دەنگە ناڕازییەکان دروست ببێت و بۆ ئەوەش ئامادەی قوربانیدان بووین، بەڵام هەر حزبەو بیانوویەکی دەهێنایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شوان ڕابەر، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری، ڕایگەیاند: ئێمە زۆر بە جیدی و دڵسۆزی لە پێناو بەرژەوەندی کوردستاندا هەوڵماندا بۆ دروستکردنی هاوپەیمانییێک لە دەنگە ناڕازییەکان بۆ کۆکردنەوەی دەنگی خەڵک و دروستبوونی هیوای زیاتر بۆ هەڵبژاردن و زیاتربوونی دەنگی خەڵکی کوردستان.

ناوبراو  ئاماژەی بەوەش کردووە، بەداخەوە هەر حیزبە و بیانوویەکیان هەبوو لەبەرئەوەی ئامادە نەبوون بەشداری بکەن؛ تەنیا کۆمەڵی دادگەری تاوەکو دواکات هەوڵی بۆ دا، چونکە ئێمە ئامادەییان هەبووە کە ئەگەر هەموو لایەنەکانیش نەبن چەند لایەنێک پێکەوە بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا بکەین.

ئەو بەرپرسەی کۆمەڵی دادگەری ئەوەشی وتووە،لە ئەنجامدا لایەنەکان یەک بە یەک کشانەوە و کۆمەڵ بە تەنیا مایەوە؛ هاوپەیمانیش بە لایەک دروست نابێت، ئێمە ئامادەبووین بۆ یەک لیستی قوربانی بدەین، بەڵام هەندێک لایەنی دەسەڵاتداریش هەوڵیان دا بۆ لەباربردنی هاوپەیمانییەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە