شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-21 06:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

واشنتن پشتگیری لە ڕێککەوتنی ۱۱۰ ملیار دۆلاری هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکا

پوختەی هەواڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خۆشحاڵیی خۆی بە ڕێککەوتنی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان ڕادەگەیێنێت و دەڵێت: "رێککەوتنەکە بەرهەمهێنانی گاز لە عێراق فراوانتر دەکات."

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: "دڵخۆشین دەبینین کە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان فراوانتر دەبن بە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان."

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەوەش دەکات: "ئەم جۆرە هاوبەشییان بەرهەمهێنانی گاز لە عێراق فراوانتر دەکەن و سوود بە گەلی هەردوولامان دەگەیێنن."

لە رۆژی ۱۷ی ئەم مانگەوە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێک لە واشنتنە.

رۆژی دووشەممە، ۱۹-۰۵-۲۰۲۵ لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا لە واشنتن، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوو گرێبەستی گەورەی لە بواری وزەدا بە بەهای زیاتر لە ۱۰۰ ملیار دۆلار، لەگەڵ دوو کۆمپانیای ناسراوی ئەمریکی، وێسترن زاگرۆس و HKN Energy، واژۆ کرد.

هەردوو کۆمپانیای وێسترن زاگرۆس و HKN Energy پێشینەی کاریان لە هەرێمی کوردستان هەیە و خاوەنی وەبەرهێنانن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە