شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-19 12:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

باخچەلی داوای پێکهێنانی لیژنەی «یەکدەنگی و یەکێتیی نەتەوەی» دەکات

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا داوا دەکات، لیژنەی «یەکدەنگی و یەکێتیی نەتەوەی» لە پەرلەمانی تورکیا بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری پێکبهێندرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، لە هەژماری فەرمیی پارتەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: ''بە ڕاگەیاندنی بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازی پەکەکە، چووینەتە قۆناخێکی هەستیار؛ قۆناخێک پێویستی بە پشوودرێژییە".

باخچەلی ئاماژەی بەوە کرد، دەبێت هەموو پارت و لایەنە سیاسییەکانی تورکیا پاڵپشتی لە پرۆسەی چارەسەری بکەن و خۆیان لە بەکارهێنانی ''زمانێکی تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانە'' بەدووربگرن کە بەربەست بۆ پرۆسەکە دروست بکات.

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی پێی وایە، وڵاتەکەی هەمیشە پارێزگاری لە یەکپارچەیی خۆی کردووە؛ جەختی لەوەش کردەوە: ''تورکیا هەرگیز هەوڵی بۆ دانوستاندن و ئاگربەست لەگەڵ تیرۆریزم نەداوە و ناشیدات".

باخچەلی باسی لەوەش کرد: ''بەرقەرارکردنی ئاشتی و بەهێزکردنی بەرەی نێوخۆ، قەرزی وەفای ئێمەیە بۆ مێژوو، باووپابیران و نەوەکانی ئاییندەمان. کۆماری تورکیا ئەم قەرزە دەداتەوە و بەڵای تیرۆری جوداخواز لە رۆژەڤی خۆی دەسڕێتەوە".

باخچەلی جەختی لەوە کردەوە، باشترین بژاردە بۆ سەرخستنی پرۆسەکە ئەوەیە، لیژنەیەک لە پەرلەمانی تورکیا بە بەشداری و پاڵپشتیی هەموو پارتە سیاسییەکان پێکبهێندرێت.

سەرۆکی مەهەپە پێشنیازی بۆ نوعمان کورتولمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کرد، دەستپێشخەری بکات بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک بە ناوی ''ستراتیژیی سەت ساڵەی تورکیای بێ تیرۆر؛ لیژنەی یەکدەنگی و یەکێتیی نەتەوەیی".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە