وەزیری بەرگریی سووریا تێکەڵ کردنی سەرجەم یەکە سەربازییەکانی بە وەزارەتی بەرگریی ڕاگەیاند
پوختەی هەواڵ
وەزیری بەرگریی سووریا، تێکەڵکردنی سەرجەم یەکە سەربازییەکان بە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکە ڕاگەیاند و هاوکات مۆڵەتی ۱۰ ڕۆژیشی بە "گرووپە چەکدارەکان" دا تا پەیوەندیی بە وەزارتەکەوە بکەن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مورهەف ئەبوقەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: دەستبەجێ دوای ئازادکردنی سووریا دەستمان کرد بە کارکردن لەسەر یەکخستنی یەکە سەربازییەکان لە چوارچێوەیەکی یەکگرتووی دامەزراوەیی، ئەمڕۆش هەواڵی یەکخستنی سەرجەم یەکەکانی ناو وەزارەتی بەرگریی سووریا بە گەلی بەڕێزمان ڕادەگەیەنین.
وەزیری بەرگریی سووریا، ئاماژەی بەوە کرد، ئەم دەستکەوتە گەورەیە بەبێ هەوڵی یەکگرتوویی هەموو لایەک نەدەکرا و سوپاسی هەموو لایەکە دەکەم.
هاوکات دەڵێت: مۆڵەتی ۱۰ ڕۆژ بە "گرووپە چەکدارەکان" دەدەین، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەوە بکەن. جەخت لەوە دەکاتەوە، هەر دواکەوتنێک لەو کارە ڕووبدات پێویستی بە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست دەبێت بەپێی یاسا.
#سووریا
#کوردپرێس
#گرووپە چەکدارەکان
#سوپای سووریا
#وەزیری بەرگریی سووریا
#وەزارەتی بەرگریی سووریا
#مورهەف ئەبوقەسرە
#مورهەف ئەبووقەسرە
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران