شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-17 11:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەڵوەشاندنەوەی PKK لاپەڕەیێکی مێژوویی بۆ ئاشتی لە ناوچەکەدا دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەڵێت بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە قۆناخێکی گرنگە بۆ پرۆسەی چارەسەر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی (دەم پارتی) لە کۆنگرەی هاوپەیمانیی دیموکراسیی ژنانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقیا (NADA) کە لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، گوتارێکی پێشکێش کرد.

هاتیمئۆغوڵڵاری جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی ژنان لە پرۆسەی چارەسەری کردەوە و گوتی، "هەر گفتوگۆ و دانوستاندنێک بۆ ڕاگرتنی شەڕ کرابێت و ژنان تێیاندا بەشدار نەبووبن، شکستی هێناوە."

هاوسەرۆکی دەم پارتی بڕیارەکانی پەکەکەی لەبارەی خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری بە ''هەنگاوێکی گرنگ'' بۆ پرۆسەی چارەسەری ناوبرد، باسی لەوەش کرد، "ئەم پێشهاتانە نەوەک تەنیا تورکیا، بەڵکوو کاریگەرییان لەسەر هەموو ناوچەکە دەبێت.

هاوسەرۆکی دەم پارتی وتیشی: "بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە، ڕۆڵیان لە چارەسەرکردنی پرسی کورد بەشێوەیێکی دیموکراسی و ئاشتییانە دەبێت، کە یەکێکە لە برینە ساڕێژنەکراوەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست".

ڕۆژی دووشەممە ۱۲ی ئایاری ۲۰۲۵ پەکەکە، ئەنجامی کۆنگرەی ۱۲ی خۆی راگەیاند کە لە ۵ - ۷ی ئایار بەڕێوەچوو. پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە