شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-13 05:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چەكدانانی PKK بۆ هەموو ناوچەكە گرنگە

پوختەی هەواڵ
ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایدەگەیێنێت چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەکە گرنگە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەسعەد شیبانی پیرۆزبایی لە توركیا دەكات بۆ "ئەو ڕێككەوتنەی لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان كردویەتی" و دەڵێت: ڕێککەوتنەکە سەقامگیریی توركیا و ناوچەكە بەگشتیی بەهێز دەكات. 

وەزیری دەرەوەی سووریا جەخت دەکاتەوە کە بڕیاری پەكەكە بۆ چەكدانان بڕیارێكی گرنگە بۆ هەموو ناوچەكە.

وەزیری دەرەوەی سووریا دەشڵێت: كار دەكەین بۆ چڕكردنەوەی هاوكاریی لەگەڵ توركیا و ئوردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە سنووربڕەكان و ڕێگە نادەین ئەو میلیشیانەی كە لە دەرەوە پاڵپشتی دەكرێن سەقامگیریمان تێكبدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە