شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-10 08:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیکان دەکات

پوختەی هەواڵ
نێچیرڤان بارزانی بەناوی هەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە رۆبەرت پریڤۆست، پاپای نوێی ڤاتیکان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی پێنجشەممە ۰۸-۰۵-۲۰۲۵ رۆبەرت پرێڤۆست وەک پاپای نوێی ڤاتیکان هەڵبژێردرا و ناسناوی (لیۆ)ـی هەڵبژارد. پرێڤۆست ۱۴ـەم پاپای ڤاتیکانە ناسناوی لیۆی هەڵبژاردبێت.

ناوی تەواوی رۆبەرت فرانسیس پرێڤۆستە و لە ۱۴-۰۹-۱۹۵۵ لەدایکبووە. لە مێژوودا یەکەم پاپای ڤاتیکانە کە خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، "بەناوی هەرێمی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە پاپا لیۆ دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکی".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "کاریگەربووم بە پەیامی پیرۆزی، ئاشتی، بەسۆز و دادپەروەرییەکەیم."

نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت: "هەرێمی کوردستان بە جیدی پابەندە بە پێکەوژەیان و گونجانی نێوان ئایینەکان".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە