شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-03 12:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێنج ئەندامی خێزانەکانی داعش ڕادەستی ئاڵمانیا کرانەوە

پوختەی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، پێنج کەسی خێزانەکانی داعشی کە لە بنەڕەتدا ئەڵمانی بوون ڕادەستی وڵاتەکەیان کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئۆفیسی ڕاگەیاندنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕاگەیاندراوێکی بڵاو كردوه‌ته‌وه ‌و نووسیویه‌تى: وه‌فدێكى ئەڵمانی بە سەرۆکایەتی كریستیان كلاین سەرۆکی بەشی کاروباری کۆنسووڵی‌ و یاسایی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، سەردانی کوردستانی سووریایان کردووە و لەگەڵ هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیی دەرەوە گوڵستان عەلی ‌و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتییەکە خالید ئیبراهیم کۆ بوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌، دواى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ پێنج هاوڵاتى ئه‌ڵمانى كه‌ خێزان ‌و كه‌سوكارى چه‌كدارانى داعش بوون ڕاده‌ستى وڵاتى ئه‌ڵمانیا كراونه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ى ڕاگەیاندراوەکە، لەو کۆبوونەوەیەدا، هەردوولا باسیان لە ڕەوشی سووریا بە گشتیی‌ و کۆنفرانسی کوردی ‌و دانوستانەکانی نێوان بەڕێوبەرایەتی خۆسەر و شام کراوە، هەروەها ئەو ئاستەنگانەی خرانە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرن بۆ پاراستنی خانەوادەی داعشەکان.

لە چوارچێوەی ئەو سەردانەی وه‌فدى ئەڵمانیا بۆ کوردستانی سووریا، ئافرەتێک ‌و چوار منداڵی ئەڵمانی کە لە خانەوادەی داعشەکانن، ڕادەستی وه‌فده‌كه‌ ئەڵمانییەکە کرانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە