شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-03 08:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فوئاد حوسێن: هەوڵی چارەسەر کردنی کێشەی داراییەکان دەدەین

پوختەی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت چەندین پرسی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانمان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەم لەگەڵ دوو کۆمپانیای هەناردەکاری نەوت کردووە و ماوەیێکی زۆرە ئەو دوو کۆمپانیایە کار لەگەڵ ئێمە دەکەن و ئەوانیش هەندێک پێشنیازیان هەبوو، هەروەها لە پەیوەندییدا دەبم لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و کۆمپانیاکان.

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاند: "ئەو کێشانەی کە هەبوو چارە کران، بە بڕوای من کێشە هەر دەبێت، لەبارەی مووچەشەوە هەر کێشەیێک هەبێت، هەوڵی چارەکردنی دەدەین".

هەروەها گوتیشی: گەشبینم، بەڵام عێراقیش هەندێک کێشەی دارایی بۆ دروست بووە، ئەویش پەیوەستە بە نرخی نەوت و نرخی نەوت دابەزی ئەو ڕێژەی دانراوە لە بوودجەش جیاوازە، کێشەکە، کێشەیێکی داراییە هەوڵی چارە کردنی دەدەین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە