شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-01 08:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وتەبێژی ئەپیکور: هەرێمی کوردستان یەک ملیار دۆلارمان قەرزارە

پوختەی هەواڵ
وتەبێژی ئەپیکور دەڵێت ئەوان یەک ملیار دۆلاریان لەلای حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و دەیانەوێت دڵنیابنەوە لەوەی کەی و چۆن پارەکە وەردەگرنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مایڵز کاگنز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە: پێش هەناردەکردنەوەی نەوت، دەبێت ڕوون بێتەوە کەی و چۆن ئەو پارەیە لە هەرێمی کوردستان وەردەگرنەوە.

کاگینز داوایکرد، حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێش دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، گوێ لە بۆچوونەکانی ئەوان بگرن و، ئەوانیش گوێ لە تێبینییەکانی هەردوو حکوومەتەکە دەگرن.

ناوبراو گوتیشی: "ئێمە، ڕوونی و دادپەروەریمان دەوێت، دەمانەوێت بە ئاشکرا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دابنیشین و باسی دۆزینەوەی چارە بکەین."

وتەبێژەکەی ئەپیکور وتیشی: "زۆر گرنگە بنەمایێک هەبێت، ئەو کۆمپانیایانەی نەوت کە لە هەرێمی کوردستاندا کاردەکەن، هەمان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت وەک ئەو کۆمپانیایانەی لە عێراقدا کار دەکەن، چوونکە لە عێراق ئەو کۆمپانیایانە دەزانن کەی و چۆن پارەی نەوت وەردەگرن و کێشەی داراییان نییە."

تائێستا چەند جارێک وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە، "بەمزووانە هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێدەکاتەوە"؛ بەڵام نەبوونی گەرەنتی لەنێوان کۆمپانیاکان و حکوومەتی فیدراڵ، هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستانى دواخستووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە