شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-30 12:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا: بەنیازی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ سووریا نین

پوختەی هەواڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەخت دەكات،  واشنتۆن پلانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ حکوومەتی سووریادا نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا، لەبارەی پەیامی ئەمریکا سەبارەت بە سووک کردنی سزاکانی سەر سووریا وتی: واشنتۆن بەردەوامە لە هەڵسەنگاندنی وردی سیاسەتی خۆی بەرامبەر بە سووریا و بە پشتبەستن بە کردەوەکانیان حوکم لەسەر دەسەڵاتى کاتی دەدات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیشی کردەوە، لە ئێستادا بە نیازی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان نین لەگەڵ سووریادا.
هاوكات دوو سەرچاوەی ئاگادار بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە،  وەزیری دەرەوەی سووریا رۆژی سێشەممە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە نیویۆرک کۆ بووەتەوە، لە کاتێکدا حکوومەتی سووریا بە دوای نەخشە رێگایێکی ڕووندا دەگەڕێت لە واشنتۆنەوە، سەبارەت بە چۆنیەتی زامن كردنی سووک كردنی سزاكان بەشێوەیەكی هەمیشەیی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە