شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-28 08:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

PKK لە گۆڕەپانی سووریادا نامێنێت، ئاشتیانە بێت یان بە رێگەی دیکە

پوختەی هەواڵ
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، پێویستە PKK بە خێرایی و ئەرێنی وەڵامی بانگەوازی دانانی چەک بداتەوە و جەختیشی کردەوە ئەو گرووپە لە گۆڕەپانی سووریادا نامێنێت، ئارەزومەندانە و بەرێگەی ئاشتیانە بێت یان بە رێگەی دیکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەتەر رایگەیاند: قبووڵ ناکەن  هیچ لایەنێک لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکوومەتی سووریا چەک هەڵبگرێت ‌و چاوەڕوانن پەکەکە بە خێرایی وەڵامی بانگەوازی  چەکدانان بداتەوە و دەبێت لە سووریا نەمێنن بە رێگەی ئاشتی یان هەر رێگەیەکی دیکە بێت.

ناوبراو دەشڵێت هیچ دەستوەردانێک قبووڵ ناکەین یەکێتی خاکی سووریا بکاتە ئامانج یان زیان بە سەروەری سووریا بگەیەنێت و هەروەها قبووڵ ناکەین لایەنێک لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکوومەتی ناوەندی لە سووریا چەک هەڵبگرێت.

فیدان وتیشی: دژی ئەو گرووپانە دەوەستینەوە دۆخەکە دەقۆزنەوە و هەوڵ دەدەن زیان بە یەکپارچەیی خاکی سووریا و سەروەری بگەیەنن و ئەنقەرە دەیەوێت دەستوور و حکوومەتێک لە سووریا ببینێت، کە دەرفەتی یەکسان بۆ هەموو پێکهاتەکانی وڵات گەرەنتی بکات.

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی: چاوەڕێی جێبەجێ کردنی ئەو رێککەوتنەین کە لە چەند مانگی رابردوودا لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکوومەتی سووریا لە دیمەشق واژو کراوە، جەختیشی لە هەستیاری ئەم بابەتە بۆ تورکیا کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە