شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-23 22:18 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی لە هەوڵەکانی سەرخستنی پڕۆسه‌ی ئاشتی دەکات

پوختەی هەواڵ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فەرەنسا لە هەولێر له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی كۆ بۆوه‌ و باسیان لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێم و پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و هەوڵەکان بۆ یەکخستنی لایەنە کوردییەکانی سووریا کرد.

کوردپرێس: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، له‌ سه‌لاحه‌دین مه‌سعوود بارزانی پێشوازیی له‌ ژان نۆیێل بارۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رەنسا كرد و له‌ دیداره‌كه‌دا بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێم و پێویستیی پێكهێنانی كابینه‌ی تازه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ زووترین كات خرایه‌ به‌رباس و گفتوگۆ و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌روه‌ها بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و سووریا كرا.

په‌یوه‌ست به‌ بارودۆخی سووریا و داهاتووی كورد له‌و وڵاته‌ جه‌خت له‌ سه‌رخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ گفتوگۆ و نێوه‌ندگیری و یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی سووریا كرایه‌وه‌ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رەنسا پێزانینی بۆ ڕۆڵی مه‌سعوود بارزانی له‌ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان و له‌یه‌كنزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی سووریا هه‌بوو.
له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتیی توركیا، مه‌سعوود بارزانی هه‌نگاو و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ له‌ توركیای به‌رز نرخاند و ڕاشیگه‌یاند، "هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه‌ ئاماده‌ و پشتیوانی هه‌موو هه‌وڵێكه‌ كه‌ پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا بگه‌یه‌نێته‌ ئه‌نجام".
له‌ كۆتایی ئه‌م دیداره‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فەره‌نسا به‌ فه‌رمی بانگهێشتی مه‌سعوود بارزانی كرد بۆ سه‌ردانی بۆ شاری پاریس و ئاماده‌بوون له‌ مه‌راسیمی په‌رده‌لادان له‌و شوێنه‌ی كه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له‌ قوربانیدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆریستان له‌ یه‌كێک له‌ پاركه‌كانی پاریس ده‌كرێته‌وه‌

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە