کۆنفرانسی "یەکخستنی هەڵویستی کورد" ٢٦ی نیسان بەڕێوەدەچێت
پوختەی هەواڵ
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە لاپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X پەیامێکی بڵاو کردەوە ڕایگەیاند ڕێککەوتن کراوە لەسەر بەڕێوەچوونی کۆنگرەی نیشتمانیی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کوردی لە کوردستانی سووریا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامەکەیدا، مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات نووسیویەتی: "بە خۆشحاڵییەوە بە گەلەکەمان ڕادەگەیەنین کە کۆنفرانسی یەکڕیزی هەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوا لە ٢٦ی نیسان بەڕێوەدەچێت".
فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە دەشڵێت: "یەکێتی کوردی پێویستییەکی نەتەوەییە بۆ چارەسەرکردنی دۆزی گەلی کورد لە سووریا، هیوادارین کە هەموو لایەنەکان بەرپرسیارێتی نەتەوەیی خۆیان جێبەجێ بکەن".
مەزڵووم عەبدی ڕاشیگەیاندووە: "بەم بۆنەیەوە، سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەین کە لە جێبەجێ کردنی ئەم هەنگاوەدا یارمەتیدەر بوون و هیوای سەرکەوتن بۆ کارەکانی کۆنفرانسەکە دەخوازین".
#ڕۆژاوا
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#مەزڵووم کۆبانی
#مەزڵووم عەبدی
#فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات
#لایەنە کوردییەکانی سووریا
#کوردستانی سووریا
#رۆژاوا
#کۆنفرانسی یەکڕیزی هەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوا
#یەکڕیزیی هەڵویستی کورد
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران