شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-21 07:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا ۹۷ جار سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کرد

پوختەی هەواڵ
ڕێکخراوی CPTی ئەمریکی، بڵاوی کردەوە لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا سوپای تورکیا ۹۷ جار هێرش و بۆردوومانی سنووری پارێزگای دهۆکی کردووە.

کوردپرێس: بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی ڕێکخراوی تیمەکانی دروستکەری ئاشتیی کۆمەڵگە (CPT)ـی ئەمریکی "لە کاتژمێر ۱۹:۵۰ خولەکی ئێوارەی دوێنێ هێلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیا بەچڕی هێرشیان کردە سەر گەلی مێوین لە چیای مەتین لە سنووری گوندەکانی بەلاڤە و گوهەرزێ لە قەزای ئامێدی".
 سی پی تی دەشڵێت، "هەر دوێنی کاژێر ۲۲:۳۲، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا پێنج جار بۆردوومانی هەمان شوێنیان کردووەتەوە".
 بەگوێرەی ئاماری ئەو رێکخراوە، لە سێ رۆژی ڕابردوودا سوپای تورکیا زیاتر لە ۹۷ هێرش و بۆردوومانی بۆسەر چیا و گوندەکانی سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک ئەنجام داوە.
 کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانیی رێکخراوەکە ئاشکرای کرد: "لە هێرشەکانی سێ رۆژی ڕابردوودا تاوەکوو ئێستا هەبوونی هیچ قوربانییەکمان بۆ پشتڕاست نەکراوەتەوە".
 کامەران عوسمان ئاژەی بەوەشکرد، لە مانگی ئاداردا، "سوپای تورکیا ۱۱۸ هێرش و بۆردوومانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە".
 بەگوێرەی ئاماری رێکخراوەکە، لە مانگی ئاداردا، سوپای تورکیا ۵۵ هێرشی بۆ سەر سنووری پارێزگای هەولێر و ۵۱ هێرشی بۆ سەر سنووری پارێزگای دهۆک و ۱۲ هێرشیشی بۆ سەر سنووری پارێزگای سلێمانی کردووە.
 کامەران عوسمان وتیشی، "تاوەکوو ئەمڕۆ سوپای تورکیا زیاتر لە ۵۰۰ هێرش و بۆردوومانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە