شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-17 07:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

۲۸ پارچە دراوی سەردەمی ئەشکانییەکان لە سنە دەستی بەسەردا گیردرا

پوختەی هەواڵ
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سنەی ئاشکرای کرد دەستیان بەسەر ۲۸ پارچە دراوی سەردەمی ئەشکانییەکاندا گرتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی ئازادی، بەڕێوەبەری پۆلیسی سنە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشت کە دوو کەس بە دوو ئۆتۆمبێلی جیاواز لە شاری سنەوە بەڕێکەوتوون و خەریکی بەقاچاخبردنی چەند شوێنەوارێکی مێژوویی پارێزگاکەن، هێزەکانیان دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد.

عەلی ئازادی گوتیشی، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانیان دوای وەستاندنی دوو ئۆتۆمبێلی لە جۆری پێکان و پیجۆ، دەستیان بەسەر ۲۸ پارچە دراوی ئاسنیی مێژووییدا گرت کە مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش ئیسلام و سەردەمی ئەشکانییەکان.

بە گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سنە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دوو کەس بە تۆمەتی هەڵگرتنی نایاسایی و هەوڵدان بۆ بەقاچاخبردنی شوێنەوارە مێژووییەکان دەستبەسەرکران. هەروەها دەست بە سەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکەشدا گیرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە