شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-17 06:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق پڕۆژەی "هەژماری من" تاوتوێ دەکەن

پوختەی هەواڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە کۆبوونەوەیێکدا پڕۆژەی "هەژماری من"یان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنداروێکدا ڕایگەیاندووە: لە کۆبوونەوەکەدا مەسروور بارزانی و عەلی عەلاق، هەروەها باسیان لە پرۆسەی بەدیجیتەڵ کردنی خزمەتگوزارییەکان و پڕۆژەی 'هەژماری من' کرد.

هەر بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکوومەت: "هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کاش لە بازاڕدا. لەم رووەوە، سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوە دا کە حکوومەت، بەردەوام دەبێت لە درێژەدان بە پرۆسەی پارەدانی دیجیتاڵی".

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، "سوپاسی پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد بۆ پشتیوانیکردنی چاکسازییە داراییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها ستایشی پلانەکانی پارێزگاری کرد لە چاکسازی کردن لە سیستەمی بانکیدا".

وەکوو لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "سەرۆکی حکوومەت ئامادەیی حکوومەتەکەیشی بۆ هاوئاهەنگی کردن لەگەڵ ئەو دامەزراوانە دووپات کردەوە کە لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەکانی بانکی ناوەندی کار دەکەن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە