شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-16 11:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چەند پەرلەمانتارێک تانە لە بڕیاری بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەدەن

پوختەی هەواڵ
ژمارەیێک پەرلەمانتاری عێراق لە "فراکسیۆنی اشراقە کانون"، لە دادگای فیدراڵی تانەیان لە بڕیاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فراکسیۆنی ئەشراقە کانوون، ڕۆژی سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پەڕەی تایبەتی فراکسیۆنەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویان کردەوە، پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکەیان تانەیێکیان لە دادگای باڵای فیدراڵی تۆمارکرد، بۆ تانەدان لە دروستی ڕێکارەکانی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بە پارێزگای هەڵەبجە و پلە تایبەتەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە دانیشتنی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەران، ڕێکارە پێویستەکان لە شوێنی خۆیان نەبوون لەوانەش، نەبوونی نیسابی پێویست، چوونکە تەنها ۸۰ پەرلەمانتار ئامادە بوون، لە کاتێکدا رێژەی یاسایی زیاتر ۱۶۶ پەرلەمانتاری پێویستە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو تانەیە لە چوارچێوەی چاودێری دەستووریدایە، کە ئامانج لێی دڵنیابوونەوەیە لەوەی یاسا و بڕیارەکان لەگەڵ دەستووری عێراقدا یەکبگرنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، سەرەڕای هەموو ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی فراکسیۆنەکەیان دەبێتەوە لە جێبەجێ کردنی ڕۆڵی چاودێری کردندا، بەڵام بەردەوامن لە کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی پێگەی ئەنجومەنی نوێنەران و داواکاری بەردەوامیان، پیادەکردنی دەنگدانی ئەلیکترۆنیە، بۆ دڵنیابوون لە وردی ڕێکارەکانی پرۆسەی یاسادانان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە