شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-14 06:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەحمەد شەرع بەسەردانێکی فەرمی لە ئیماراتە

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا بە یاوەری وەزیری دەرەوە گەیشتە ئیمارات و لەلایەن وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە پێشوازیی لێ کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی کۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە شاری ئەبووزەبی پایتەختی ئیمارات و لەلایەن عەبدوڵڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات پێشوازیی لێ کرا.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا "سانا" بڵاوی کردەوە، ئەحمەد شەرع و شاندی یاوەری لەگەڵ محەممەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان و چەند پرسێکی دیکەیان تاوتوێ کرد.

ئەمە دووەم سەردانی سەرۆکی نوێی کۆماری سووریایە بۆ دەوڵەتێکی کەنداو، دوای سەردانەکەی بۆ سعوودییە.

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، بەر لە گەشتنیان بۆ ئیمارات، لەنێو فڕۆکەدا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیبووی: لە ڕێگاین بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و هەڵگری ئاوات و هیوای گەلەکەمانین.

باسی لەوەش کردبوو، هەوڵ دەدەین پەیوەندیی برایانە و هاوکاری لەگەڵ براکانمان لە ئیمارات پتەوتر بکەین، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گەلەکەمان بکات و پەیوەندیی مێژوویی نێوانمان پتەوتر بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە